ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی قوربانییانی مه‌شرووبی ساخته له ئێران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ڕووی له زیادبوونه و دوایین ئاماره‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه زیاتر له ٢٤٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م مه‌شرووبه‌وه مه‌سمووم بوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕووداو و فریاكه‌وتنی پزیشكی ئۆستانی فارس، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه تا كۆتایی ئه‌م مانگه، ٤٣٩ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته مه‌سمووم بوون كه له‌و ژماره‌یه ٦٦ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌هواز ڕایگه‌یاندووه كه تا ڕۆژی هه‌ینی ٦٢ كه‌س له ئۆستانی خوزستان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ش چه‌ندین ڕاپۆرتی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به مه‌رگی هاووڵاتییان به‌هۆی مه‌سمووم بوون به‌م مه‌شرووبه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ندێ له ڕاپۆرته‌كان باس له گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ٢٤٠ كه‌س له یه‌ك مانگی ڕابردوو به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته له ئێران ده‌كه‌ن.