به پێی ڕاپۆرتهكان، شۆفیرانی ئوتووبووسڕانیی سەقز، باس لە دواکەوتنی پارەی سێ مانگی خۆیان لەلایەن شیرکەتی ئوتووبووسڕانیی ئەمشارەوە دەکەن.
بەرپرسانی شیرکەتی ئوتووبووسڕانیی سەقز، پارەی دواکەوتووی شۆفیرانی ئوتووبووسڕانیی ئەمشارەیان بۆ کەمبوونەوەی داهاتی ئەو شیرکەتە گەڕاندووەتەوە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ، شۆفیرانی نێو شاری کرماشان، لەهەمبەر دواکەوتنی مووچەکەیان لە تێرمیناڵی کاوانی ئەمشارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بهێڕوهبرد.