ڕۆژی پێنجشهممه ٢٤ی مانگی گهلاوێژ، كاربهدهستێكی جەبەل تاریق ڕایگهیاند، كه ئامریکا لە هەوڵدایە دەست بەسەر ئەو کەشتییە ئێرانیەدا بگرێت کە بەریتانیا ئازادی دەکات.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، وەزارەتی دادی ئامریکا بە فەرمی داوایکردووە دەست بەسەر کەشتی گرەیس ١دا بگرێت کە مانگی پووشپهڕ لە جەبەل تاریق لەلایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیرا. ئەم داوایەی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی جەبەل تاریق دێت کە ڕایگەیاندبوو، ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنی ئەو کەشتییە ئێرانییە. شایانی باسه، ئەمڕۆ هەرێمی جەبەل تاریق بڕیار لەسەر چارەنوسی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران دەدات.