به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان ڕایانگه‌یاند كه نزیك به ٥ مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان ڕایانگه‌یاندووه كه، په‌یمانكار به بیانووی وه‌ك نه‌بوونی نه‌خدینه خۆی له پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بوێرێ و ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان چه‌ندین جار له ئیداره‌ی كار سكاڵایان تۆمار كردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامیهكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.