ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی شاره‌داریی قوروه و مه‌ریوان هه‌ركام بڕی ٧ بۆ ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کرێکارانی شارەداریی قوروە سەر بە ئۆستانی كوردستان، ماوەی ٧ مانگە هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئەمەش ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی ئەو کرێکارانە. شایانی باسه، ئەم کرێکارانە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیش، بەنیسبەت ئەو دۆخە چەند ڕۆژ مانیان گرتبوو و لە چوونه‌وه سەر کارەکانیان خۆیان بواردبوو، بەڵام هەتا ئێستا پێڕاگەیشتن بە بارودۆخیان نەکراوە. لە لایەکی دیکەوە، کرێکارانی شارەداریی مەریوان، هەمان دۆخی کرێکارانی شارەداریی قوروەیان هەیە و ماوەی ٨ مانگە حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه. كرێكارانی ناڕازیی تەنانەت باس لەوەش دەکەن کە سەرەڕای دواکەوتنی ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، هێشتا جێژانەی ساڵی ٩٩یان پێنەدراوە.