ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کرێکارانی شارەداریی کرماشان ماوەی سێ مانگە هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان پێ نه‌دراوه.
ڕۆژنامەی “عصر باختر”ی کرماشان له‌م پێوه‌نده‌دا بڵاوی کردووەتەوە، کرێکارانی شارەداریی ئەو شارە، ماوەی سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە. ئەو سەرچاوەیە لە زاری یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی کرماشان ڕایگه‌یاندووه، سەرەڕای دواکەتنی حه‌قده‌ستی سێ مانگیان، هەر جار بڕە پارەیەکیان پێی دەدەن و ئەمە ژیانی ئەوانی دژوار کردووە. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان پێكهێناوه.