رۆژ نییە کە هەواڵی پێوەندیدار بە دواکەوتنی دانی حقوقی کرێکاران لە ڕاگەیەنهرهكانی وڵاتدا بڵاو نەبێتەوە. رۆژ نییە کە کارگا و کارخانەیەک دانەخرێت. لە حاڵێکدا کە سەرمایەدار بەبێ هیچ گرفتێک سەرمایەکەی دەگوازێتەوە بۆ بواری بازرگانی و تجارەت، کرێکارانی واحێدێكی وەرشکست بوو، بەبێ بەهرەمەند بوون لە هیچ پشتوانییهك لە داوی بێکاری و هەژاریدا وێڵ دەکرێن.ئهوه تەنها مۆتهكهی بێکاری نییە کە کرێکاران ئازار ئەدات. یەکێک لەو کێشە جیدیانەی کە هاوکات لەگەڵ مەترسی رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتری بێکارسازیەکاندا، هەڕەشە لە ژیانی کرێکاران دەکات، حەقدەستە دواخراوەکانیانە. لهگهڵ دواکەوتنی حەقدەست لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنان و پیشەسازیدا، کرێکارەکان زۆرزوو هەست دەکەن کە دێوەزمەی بێکاریش بەسەر سەریانەوە دەسوڕێتەوە، لەبەر ئەوەی مەعمولەن یەکێک لە بیانوە باوەکانی خاوهنكاران بۆ نهدانی سهروهختی ههقدهست، کێشەی ئابوورییە و ئەمەش دەتوانێ سەرەتایەک بێ بۆ داخرانی ئەم کارخانەیە و ” بێکار سازی” واتە دەکردنی سەرجەمی کرێکارەکان. کرێکاران نەك ههر ناچار بە تەحەمول کردنی باری قورسی رۆژ لە رۆژ زیاتر و سهرسورهێنهر، ئاوسان، بێکاری و نائەمنی شوغڵین، نابێ چاوەڕوانی وەرگرتنی سهروهختی حەقدەستە کەمەکەشیان بن. کەمتر کارگه و کارخانە و ناوەندێکی کاریی بوونیان هەیە کە حەقدەستی کرێکارەکانی بەبێ کەم و کەسر سهروهخت بدات.
له ههندێ ناوهندی کار و بەرهەمهێناندا، دواخرانی ههقدهستهكان لە ٢ ساڵیش زیاترە. لە وهها حاڵەتێکدا تەنانەت ئەگەر خاوەنکار دوای ماوەیەک، بەبێ کەم و کەسر حەقدەستی کرێکارەکانی بدات، بە سهرهنجدان بە ئاوسانی رۆژ لە رۆژ زیاتری بازاڕ و ههڵكشانی نرخەکان، بەم پارەیەی وەریگرتوە ناتوانێ هەمان ڕادە کالا و پێداویستی بكڕێت کە ٢ ساڵ لهمهو بهر دهیتوانی. ئهمهش بهواتای ئهویه كه لەم ماوەیەدا، لەم ڕێگایەشەوە بەشێک لە حەقدەستەکان چۆتە گیرفانی خاوەنکارانەوە. لە ناوەندێکدا کە سود ئاوەریەکەی روو لە دابەزینە، دواخرانی ههقدهست، ههوڵی ئانقهست و وشیارانهیه. لەم ناوەندانەدا دواخرانی حەقدەستەکان لەخزمەت داسەپاندنی بارودۆخێکی دژوارتر بەسەر کرێکاراندایە بەڵام خاوەنکارانی ئەو ناوەندانەی کە لە سهروبهندی وەرشکست بووندان، بە ڕاگەیاندنی وەرشست بوون، بەکردەوە خۆیان لەدانی حەقدەستی کرێکاران بێخهم دەکەن.
ئەگەر لە ههندێ لە ناوەندەکانی کاردا کە کرێکاران لەسەر بنەمای قەراردادێک لە ئیستخدامی ڕەسمیدان، شانسێکیان بۆ وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەکانیان هەیە، بهڵام ئەو دەستەیە لە کرێکاران کە بەبێ هیچ قەراردادێک کاردەکەن و یان بە قەراددادی سپی ئیمزاوە ئیستخدام کراون، هیچ زەمانەتێکیان بۆ درانی حەقدەستە بە بارمتە گیراوەکانیان نییە و ئەگەری ئهوهشكه بەرهەمی کار و زەحمەتی چەندین مانگەیان بخورێت، گەلێک زۆرە. خاوەنکاران بە نەدانی لەکاتی خۆیدای حەقدەستەکان و دانی وەعدە و بەڵێنی پووچ و بێنەوبەرە پێکردنی بەردەوام، بەکردەوە بۆئهوه هەوڵ ئەدەن کە کرێکاران ناچار بە قەبوڵ کردنی بارودۆخێکی دژه مرۆیی تر بکەن تا لە ترسی لەدەستدانی کار و حەقدەستە بە بارمتە گیراوەکانیان، مل بۆ ئیرادەی خاوەنکاران کەچ بکەن. لە ڕاستیدا بە بارمتە گیرانی حەقدەستەکان، چهشنێكه لە پیلانی خاوەنکاران لەدژی کرێکاران کە بە پشتیوانی دەوڵەت ئیجرا دەکرێت. خاوەنکاران بە نەدانی حەقدەستەکان و بە بارمەتە گرتنیان و ههروهها دانی وەعدە و بەڵێنی پووچ و بهدواشیدا بێنەوبەرە پێکردنی بەردەوام، بەشێوەیەک کرێکارەکان ماندو و ئەسیری خۆیان دەکەن کە زۆربەیان لە رووی ناچاریەوە مەجبوور دهكرێن بۆ وەرگرتنی حەقدەستی دواخراویان، دەست به كڵاوی ئهم كاره بێ زهمانهتهیانوه بگرن و بەکردەوە تەسلیمی خاوەنکاران دهبن.
لەگەڵ ئهوهیكه کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا کرێکاران بەردەوام بۆ وەرگرتنی حەقدەستی دواخراویان خەباتیان کردوە، بەڵام بەشێوەی واقعی لەبەر ئەوەی کە پڕژوبڵاو و بێ هێز بوون، کەمتر سەرکەوتو بوون و خاوەنکاران بەردەوام کەڵکیان لە شگردی بە بارمتە گرتنی هەقدەستەکان وەک ئەهرومێکی گوشار بۆ داسەپاندنی بارودۆخی دژوار بەسەر کرێکاراندا وەرگرتوە.
دەوڵەتێک کە خۆی گەورە ترین خاوەنکاری وڵاتە، نەک هەر پشتیوانی لە کڕێکارانێک ناکات کە بەم شێوەیە مافەکانیان پێشێل دەکرێت، بەڵکوو خۆی جێبهجی نهكردنی سهروهختی تەعەهودەکانی بە شێرکەتەکانی سەربە دەوڵەت، بە کردەوە لە بە بارمتە گرتنی حەقدەستەکانی کرێکاراندا دەوری هەیە.
سەرەڕای ئەوەیکە یەکێک لە ئاسەوارەکانی ئەم پیلانەی خاوەنکاران ناچار به تهسلیم بوونی کرێکاران و بێدەنگ ڕاگرتنیانە، بەم حاڵەشەوە یەکێک لە مەیدانە گرنگەکانی خەباتی ئەم ساڵانەی دوایی، ناڕەزایەتی و خەبات بووە بۆ وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەکان. بەڵام لەبەر ئەوەیكه کە ئەم خەباتە، پڕژوبڵاو و بێ هێز بووه، کەمتر سەرکەوتون و خاوەنکارانیش بەردەوام لە شگردی بە بارمتە گرتنی حەقدەستەکان وەک ئامرازێکی گۆشار بۆ داسەپاندنی بارودۆخی فهلاكهتبارتر بەسەر کرێکاراندا کەڵکیان وەرگرتوە. زیاد كرانی حەقدەستی کرێکاران و درانی سهروهختی، ، یەکێک لە داواکارییە گرنگەکانی کرێکارانە کە زەمانەتی دەستەبەر بوونی، لە گرەوی ئیرادەی یەکگرتوانەی کرێکارانه لە ئاستی سەرتاسەریدا. ئەم ئیرادە یەکگرتوانەیە، دەبێ لە خەباتی یەکگرتوانە و ڕیکخراو و هاوئاهەنگی ئەو کرێکارانەدا کە حەقدەستەکانیان بە بارمتە گیراوە خۆی دەربخات و لە پشتیوانی کرێکارانی ناوەندە سهرهكییهكانی کار و بەرهەمهێنانیش بەهرەمەند بێت.