گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرشیان كرده سه‌ر ئاواره‌كانی “ڕووهینگیا” له به‌نگلادش و به ده‌یان كه‌س كۆژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له‌و هێرشه لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و پتر له ٢٠ كه‌سیش بریندار بوون. هێرشه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئۆردووگای ئاواره‌كانی “ڕووهینگیا” له ناوچه‌یه‌ك به ناوی “بازاڕی كاكس” به‌ڕێوه ده‌چوو. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان به چه‌قۆ و به‌شێكیان به ده‌سترێژی گولله بریندار بوون هه‌ر چه‌ند ئاماری گومان پێكراو له‌به‌رده‌ستا نییه به‌ڵام ده‌زگا ههوانێرییهكان باس له بریندار بوونی پتر له ٢٠ كه‌س ده‌كه‌ن.