به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ و ٢٢ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی ڕێگای ئاسن له شاره‌كانی خۆراسان، زاگرۆس، وه‌رامین، كه‌ره‌ج و هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسنی ١ و ٥ی مێترۆی تاران، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان، حه‌قی بیمه و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ته‌رحی “تجمیع قرارداده‌كان” و ساتوسه‌ودای ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانن. كرێكارانی ڕێگای ئاسن ڕایانگه‌یاندووه، له‌ئه‌گه‌ری په‌رداخت نه‌كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له‌ئاست گه‌نده‌ڵی و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ماوه‌ی چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و له بارودۆخێكی دژواری كاری‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.