به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی سووئیس له گشتپرسییه‌ك به زیاتر له ٦٠ له‌سه‌د، ده‌نگییان به به‌هێزكردنی یاسای دژی هه‌ڵاواردن له‌دژی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان له‌م وڵاته‌دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م یاسایه شمولی ده‌ربڕینی تووڕه‌یش ده‌بێ و له‌ئه‌گه‌ری سه‌رپێچی كردن له‌م یاسایه، تاوانباره‌كه سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێ. له ئێستادا یاسای دژه هه‌ڵاواردن ته‌نیا له به‌شه‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، تایه‌فه‌یی و ئاینیی به‌كار ده‌هێنرێ و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لایه‌نگرانی هاوڕه‌گه‌زخوازان له سووئیس ده‌ڵێن: یاسا ده‌بێ ئه‌وانیش له هه‌رجۆره هه‌ڵاواردنێك بپارێزێ. ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكرێ، چیدی هیچ كه‌س بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای سزا نادرێ و ئه‌م یاسایه هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان له به‌رابه‌ر هه‌ڵاواردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و توندووتیژی نواندن له به‌رامبه‌ریان ده‌پارێزێ.