
له كۆتایی ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا، ٣٢٠ كرێكاری مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌ر هه‌ڵكه‌وتوو له بلووكی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ناران له ئۆستانی ئیلام له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی ده‌ركراو ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م شیركه‌ته هه‌موو ساڵێك هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له‌سه‌ری ساڵی نوێ، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاره‌كانی ده‌ر ده‌كات و سه‌رله‌نوێی به‌هه‌مان ڕێژه هێزه‌ی نوێ داده‌مه‌زرێنێ. ڕاشیانگه‌یاندووه، به‌هۆی خسووسی بوونی شیركه‌ت، كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له حاڵێكدا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون كه هه‌ر كامیان، چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه.
