ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، به دوای بڕینی یارانه‌ی به‌نزین و گازۆئیل له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی لۆبنان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی دروشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی لۆبنان و قه‌تعی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی، نرخی سووته‌مه‌نی چووه‌ته سه‌ره‌وه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش دا به‌نزین خانه‌كانی ئه‌و وڵاته زۆر قه‌ڕه‌باڵغ بوون. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆوه‌ته‌وه، له به‌رده‌م به‌نزیخانه‌كان خه‌ڵك چه‌ندین كاتژمێر له سه‌ف دا ده‌مێننه‌وه و هه‌ر به‌و هۆكاره‌ش، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خه‌ڵك دێته ئاراوه. ده‌وڵه‌ت تو‌انای دابین كردنی كاره‌بای نییه و خه‌ڵك له ژنراتۆر بۆ هه‌ڵكردنی ڕووناكی ماڵه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به هۆی كه‌م بوونی گازۆئیل بۆ ئه‌و ژنراتۆر، خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.