
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه “بۆریس جانسۆن” سهرۆك وهزیرانی بریتانیا بە فەرمی دەست لەرکێشانەوەی خۆی رادەستی مهلهكه ئیلیزابێت كردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە کۆشکی باکینگهام، به مهبهستی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی پارێزگاران و هەڵبژاردنی پێشوەختەی وڵاتەکەی نامەی دەست لەکارکیشانەوەی خۆی ئاڕاستەی مهلهكه كردووه. شایانی باسه، لەدوای دەستپێکردنی پڕۆسەی چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئۆرووپا، جانسۆن سێیەم سەرۆک وەزیرانی بریتانیایە کە دەست لەکاردەکێشێتەوە. پێشتریش دەیوید کامیرۆن، لە مانگی جوولای ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی دەستپێکردنی پڕۆسەی چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئۆرووپا دەستی لەکارکێشابوویەوە، دواتر تێریزا مەی وەک سەرۆک وەزیران دەستبەکاربوو، بەڵام بەهۆی شکستهێنانی لە برێگزیت لە ڕێكهوتی ٢٤ی ژۆئهنی ئەمساڵ دەستی لەکارکیشایەوە و بۆریس جانسۆن شوێنی گرتەوە.
