ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له پێرۆ، سه‌رۆك كۆماری كاتی ئه‌م وڵاته ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مانۆئێل مرینۆ” ڕۆژی ٩ی نۆوامبر، واته ڕۆژێك دوای وه‌لانانی “مارتین ویسكارا” سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن كۆنگره، سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو گرتبووه ئه‌ستۆ. شایانی باسه، “مارتین ویسكارا” به ئه‌نجام دانی گه‌نده‌ڵی ماڵی و بێ ئه‌خلاقی تاوانبار كراوه. به‌دوای وه‌لانانی ناوبراو، “مانۆئێل مرینۆ” كه پێشتر سه‌رۆكی كۆنگره بوو، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری كاتی هه‌لبژێردرا و ئه‌م هه‌وڵه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌وه. شایانی باسه، پۆلیسی پێرۆ بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان له ئامرازی سه‌ركوت كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و به‌هۆیه‌وه دوو گه‌نج كوژراون و زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.