به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لوبنان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بینای چه‌ندین وه‌زاره‌تخانه له شاری به‌یرووت له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، “حه‌سه‌ن دیاب” سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی كه‌متر له ١٠ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لوبنان، هه‌تا ئێستا دوو سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاره‌كه “سه‌عد حه‌ریری” به‌هۆی گوشاری ناڕازییان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و ئێستاش “حه‌سه‌ن دیاب” سه‌رۆك وه‌زیرانی جێ متمانه‌ی حیزبوڵڵا ناچار بوو كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌بوونی به‌رپرسان و سیاسته‌مه‌داران له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك حه‌فته، به ڕاده‌یه‌ك په‌ره‌یسه‌ند كه به‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی لوبنان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. شایانی باسه، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چوار وه‌زیر و چه‌ند نوێنه‌ری مه‌جلیس ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و به‌وته‌ی وه‌زیری بێهداشت، چه‌ند وه‌زیری دیكه‌ش به نیازن كه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.