كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری شارستانی “سۆنقۆر”ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به سیسته‌می هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری له‌و ده‌زگایه، به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حقووق و مه‌زایا، هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری له‌و ده‌زگا قه‌زاییه ده‌ربڕی. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له شاره‌كانی تاران، ئیلام، گونبه‌دی كاووس، مه‌لارد، سه‌فاده‌شت، شاری قۆدس و ئه‌هواز و چه‌ندین شاری دیكه كارمه‌ندانی دادگوستهرییهكانی ئێران كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه
