ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه کەمپەینی “کەژوان” لە شاری بۆکان بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی کەمداهاتی ئەو شارە کە توانایی دابینکردنی بژێویی ژیانیان نییە، دەستی بە کار کرد.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئهم كهمپهینه له لایهن شاخەوانانی بۆکان و خێرخوازانی ئەو شارە بە یارمەتیی یەکتر لەژێر ناوی “کەژوان”، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی کەم داهات و هەژاری ئەو شارە دامهزراوه. ئەو کەمپەینە لە ڕاگەیەندراوی خۆیدا داوای لە خەڵکی بۆکان کردووە کە بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکانێک کە داهاتێکیان نییە و بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە لە ماڵەکاندان، یارمەتییەکانیان بنێرن بۆ ئهم کەمپەینه تا بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێت. جێگهی ئاماژهیه، لە سەرتاسەری شارەکانی کوردستان، خەڵکی خێرخواز و چالاکانی مەدەنی، بە یەکڕیزی و هاوکارییەوە بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی هەژار و کەمداهات و هەروەها بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ویرووسی کۆرۆنا چەندین کەمپەینیان دامەزراندووە و ماندوونەناسانە لە چالاکییەکانیان بەردەوامن.