ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، ٦ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عۆبه‌ید ئه‌نوه‌ری”، “حه‌سه‌ن شادیخواه” و “ڕێبوار چاركداری” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “دیار سلێمان پوور” خه‌ڵكی گوندی “خۆڕخۆڕه”، “سۆران دوورباش” و “ئاكۆ دوورباش” خه‌ڵكی گوندی “خانه‌قا”ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به بێ هۆكار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان و لاوه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن. شایانی باسه وێڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییانه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.