گه‌ڵاڵه‌ی “پاراستنی مافی گشتی له به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵه به‌زیان و مه‌ترسیداره‌كان” وێڕای واژۆی ٧٥ نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئیسلامی ڕژیم دراوه‌ته مه‌جلیس. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چوار مادده به یاسای سزادانی ئیسلامی زیاد ده‌كرێت. سه‌ره‌كیترین به‌شی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه قه‌ده‌غه‌بوونی ڕاگرتنی ئاژه‌ڵه‌كانی وه‌ك سه‌گ و پشیله و هێندێك ئاژه‌ڵی تره كه له‌ژێرناوی “وه‌حشی، ناباو، به‌زیان و مه‌ترسیدار” باسیان لێكراوه. به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه هاورده‌كردن، كڕین و فرۆشتن، په‌ره‌ورده‌كردن، و هاتووچۆپێكردن و گێڕانی ئه‌م ئاژه‌ڵانه به‌شێوه‌ی پیاده و یان به ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت ڕاگرتنیان له‌گه‌ڵ سزای ماڵی ٢٦ ملیۆن تمه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئاژه‌ڵه‌كه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گێڕانی ئاژه‌ڵه‌كه به ئۆتۆمبێل، سه‌ره‌ڕای سزای نه‌غدی خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه و شۆفیری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به سزای نه‌غدیی دیاریكراوی ئه‌م یاسایه مه‌حكووم ده‌كرێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بێجگه‌له جه‌ریمه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاده‌گیرێت.
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له هه‌وڵی داڕێژه‌رانی وه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاتن و په‌ره‌سه‌ندنی ڕاگرتنی ئاژه‌ڵی ماڵی وه‌ك كلتوورێكی ڕۆژئاوا ئه‌نجام دراوه و به “هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه گشت ئامانجی دژه‌ئاژه‌ڵی ئه‌وان نیشان نادات. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش گه‌ڵاڵه‌ی “سیانه‌ت”ی فه‌زای مه‌جازی به ئامانجی ئیسلامی كردن، كۆنتڕۆڵ و سیخوڕی كردن له به‌كارهێنه‌ران درایه مه‌جلیس و هه‌روه‌ها یاسای بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی جه‌معییه‌ت و پشتیوانی له بنه‌ماڵه به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵبوون په‌سند كرا.
ئه‌م گه‌ڵاڵه دواكه‌وتوو و سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستییانه، له باروودۆخێكدا دێنه گۆڕێ و ده‌بنه ئه‌وله‌وییه‌ت كه جه‌ماوه‌ری ئێران به‌خاتری باروودۆخی ناله‌باری ئابووری و بژێو ژیانیان وه‌گیان هاتوون. هه‌ژاریی به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوون، ته‌وه‌رۆم، گرانی، بێكاری و برسییه‌تی، ته‌نیا به‌شێك له‌و گرفتاری و نه‌هامه‌تییانه‌یه كه ژیانی له به‌شێكی به‌رین له جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش تاڵ و دژوار كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه په‌تای كۆرۆناش هه‌روه‌ك تارمایی مه‌رگ به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تاییترین ستاندارده‌كانی ژیان بێبه‌رین و ڕۆژانه ده‌یانكاته قوربانی. ئه‌گه‌رچی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه هێستا په‌سند نه‌كراوه، به‌ڵام به‌ستێنی كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتن، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر چوارچێوه‌ی كه‌سی و پێكهێنانی ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو كۆمه‌ڵگا بۆ هێزه دژه خه‌ڵك و سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئاماده كردووه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ویدیۆیه‌ك له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه كه له‌م ویدیۆیه‌دا هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پیاوێك كه سه‌گێكی پێ‌بوو، توندوتیژییه‌كی زۆریان به‌كار هێنا و قۆڵبه‌ستیان كرد. دواجار یه‌كێك له مه‌ئمووره‌كان به‌ره‌وڕووی ئه‌م پیاوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه هه‌وڵیان ده‌دا نێوبژی بكه‌ن، چه‌كی كێشا.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له هێندێك له شاره‌كان به‌تایبه‌ت له تاران هێزی سه‌ركوتگه‌ری ئینتزامیی ڕژیم به بیانووی هه‌بوونی سه‌گ و پشیله و باقیی ئاژه‌ڵه‌كان شه‌وانه یان به‌یانیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و یان له پارك و پیاده‌ڕه‌وه‌كاندا موزاحمی خه‌ڵك ده‌بن و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن و ئازاردانی ئەوان داوایان لێده‌كه‌ن تا ئاژه‌ڵه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن و جه‌ریمه بده‌ن ئه‌گینا له‌گه‌ڵ دادگا و زیندان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. هێزه‌كانی ڕژیم له زۆر حاڵه‌تدا كه له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی كه‌سه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه به وه‌رگرتنی بڕی ٣ تا ٤ ملیۆن تمه‌ن ده‌ستبه‌ردار بوون و شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه.
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م گه‌ڵاڵانه سنوورداكردنی ئازادی خه‌ڵك و داسه‌پاندنی گوشار و توندوتیژی و سه‌ركوتی هه‌رچی زیاتر و هه‌روه‌ها پته‌وكردنی پایه پرتووكاوه‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره ئاخێز و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو و تاڵانكردنی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه گه‌نده‌ڵ و سه‌ركوتگه‌ره‌كانیانه‌وه‌یه.
ئه‌زموونی پتر له چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ڕژیمی ئیسلامی نیشانی داوه كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی به‌رین و سیستماتیكی ئابووری، سیاسی و ئه‌خلاقییه‌ك كه سه‌رتاپێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی داگرتووه، هه‌ر كات گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه ئێعتیاد، له‌شفرۆشی، قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌كارهێنانی مه‌شرووباتی ئه‌ڵكۆڵی و هیتر هاتووه‌ته گۆڕێ، نه‌ته‌نیا ئه‌م كێشه‌وگرفتانه‌ی كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه و له‌ناوی نه‌بردوون، به‌ڵكوو به‌خاتری به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌نده‌ڵ و بانده مافیاییه‌كانی ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه و بوونه‌ته به‌ستێنێك بۆ كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتنی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم.
ئه‌مڕۆ ئێعتیاد له ئێران وه‌ها په‌ره‌ی سه‌ندووه كه ئیتر كه‌متر بنه‌ماڵه‌یه‌ك په‌یدا ده‌بێت كه ئه‌ندامێكی نه‌كه‌وتبێته داوی ئێعتیاده‌وه و یان نیگه‌رانی كه‌وتنه داوی ئعێتیادی ئازیزانیان نه‌بن. قازانجپه‌رستان و بانده مافیاییه‌كانی سپای پاسدران له‌جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر، خۆیان بوونه‌ته كارتێله گه‌وره‌كانی بڵاوكردنه‌وه و كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر. له‌شفرۆشی به‌هۆی هه‌ژاری و ته‌نگده‌ستی له‌ژێر سێبه‌ری ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی‌دا ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستتێنێت.
به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌ڵكۆڵیی ناسالم و ناستاندارد هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك ده‌بێته هۆی كوێر بوون و مه‌رگی ژماره‌یه‌ك. به‌سه‌ره‌نجدان به‌م نموونانه بێگومان گه‌ڵاڵه‌ی “پاراستنی مافی گشتی له به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان” نه ته‌نیا پاراستنی مافی هاووڵاتییان نییه، به‌ڵكوو پێشێلكردنی ماف و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی ئه‌وانه له ڕاگرتن یان ڕانه‌گرتنی ئاژه‌ڵی ماڵی و دژایه‌تییه‌كی ئاشكرای نیزامی مه‌زهه‌بیی ده‌سه‌ڵاتداره له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان.
جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و ئازادیخوازی ئێران پێویسته بزانن كه پاراستنی مافی گشتی، مافی ئاژه‌ڵه‌كان، پاراستنی ژینگه و هه‌روه‌ها ڕزگاربوون له گشت ئه‌و نه‌هامه‌تی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و بێ مافییانه‌ی كه پتر له چوار ده‌یه‌یه به‌رۆكیانی گرتووه، ته‌نیا به یه‌كگرتوویی و خه‌باتی لێبراوانە دژبه ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی و له‌گۆڕنانی ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاره دێته‌دی .