نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە تورکییه رایگەیاند، لە ماوهی سێ رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی تورکییه ١٥ هەڵمەتییان بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەنابەرانە کردووە کە بەنیازبوون بە خاکی ئهم وڵاتهدا بەرەو ئۆروپا بڕۆن، لەو هەڵمەتەشدا ٦٦٧ پەنابەر دەستگیرکراون کە بەشێکی زۆریان خهلكی عێراقن.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، تەنها له رۆژی یهكشهممه ١٠ی مانگی خهرمانانن لەناوچەی ئایڤاجیک و شاری چاناکاڵێ لە شەش ئۆپراسیۆنی هێزە دەریاوانەکانی تورکییهدا ٢٨٠ پەنابەر دەستگیر کراون کە بەرەو جەزیرەکانی یۆنان بەرێ دەکەوتن. ئەوەش لەکاتێکدایە کۆچکردن بۆ وڵاتانى ئەوروپا لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە بەردەوامە و ڕۆژانە بەشێکى پەنابەران دەگەڕێنەوە یاخود دیپۆرت دەکرێنەوە و بەشێکیشیان لە ناو دەریاى “ئیژە”دا دەخنکێن.