ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناوگانی پێنجه‌می ئا‌مریكا هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی وڵاتانی ئیسڕائیل، به‌حره‌ین و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، مانۆڕێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یان له ده‌ریای سوور ده‌ستپێكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانۆڕه پێنج ڕۆژ ده‌خایێنێت و به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئا‌مریكا، ئه‌و مانۆڕه به مه‌به‌ستی “دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كه‌شتیڕانی، به‌دواداچوونی كه‌شتییه ون بووه‌كان، ئێقداماتی نیزامی بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و نائه‌من كردنی ڕێگا نێونه‌ته‌ویه ده‌ریاییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش ئا‌مریكا مانۆڕێكی دیكه‌ی هه‌وایی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی “بی. وان. بی” له ناوچه‌ی “ته‌نگه‌ی هۆرمۆز” و “كه‌نداوی فارس” به‌ڕێوه‌بردبوو كه به وته‌ی ژنڕاڵ “كێنت مه‌كێنزی”، مه‌به‌ستیان ئاماده‌یی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی نه‌خوازراوه.