کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمی پارس فه‌نێل

آغاز اعتصاب کارگران پتروشیمی پارس فنل

كرێكاران و كارمه‌ندانی پێترۆشیمی “پارس فه‌نێل” له‌ عه‌سه‌لویه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی گه‌لاوێژ، به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ هاوكاره‌كانیان له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ پێترۆشیمی.

كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك باقی هاوكاره‌كانیان له‌ پاڵاوگه‌كانی قێشم، ئابادان، لامه‌رد، پارسیان و كه‌نگان، كه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌: خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راردادی سپی ئیمزا، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.