به پێی ڕاپۆرته‌كان خه‌ڵكی وڵاتی هۆنگ كۆنگ به‌دوای چه‌ند حه‌فته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری مانیان گرت و به‌هۆیه‌وه مێترۆی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌ته‌واوی له چالاكی كه‌وت.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسن و وێستگه‌كانی قه‌تاری هۆنگ كۆنگیان به‌ستووه. په‌ك كه‌وتنی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه بووه‌ته هۆی پێكهاتنی تڕافیكێكی گه‌وره له شه‌قامه‌كانی هۆنگ كۆنگ. شایانی باسه، زیاتر له ٢٠٠ گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پۆلیسی هۆنگ كۆنگ بۆ بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه جگه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان كه‌س، ژماره‌ێكی زۆریش له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.