به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به پاراستنی سه‌قامگیری نرخی كه‌ل و په‌له‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به دوای ٣ به‌رابه‌ر بوونی نرخی به‌نزین، هواڵنێری ڕژیم “ئیرنا” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز ده‌ست پێكردنی شه‌پۆلی نوێ گرانییه‌كانی ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نرخی هاتووچۆی مۆسافران له نێو شار و میوه و ته‌ڕه‌بار، له نێوان ٢٥ تا ٥٠ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌ره‌وه و به‌م شێوه‌یه گران بوونی به‌نزین به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری و له ئاكامدا له نرخی به‌كاربه‌ره‌كان كاریگه‌ری بوه.