ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی تراورس له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران شیركه‌تی تراورس له شاره‌كانی لۆرستان، شه‌هر كورد، هۆرمۆزگان، كه‌ره‌ج، ئێسلام شار، تاران و شاهڕود، به كۆبوونه‌وه له شوێنی كارییان خوازیاری درانی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، لانیكه‌م ٧ هه‌زار كه‌س له‌م شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن كه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان زیاتر له سێ مانگه په‌رداخت نه‌كراوه.