به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی زانكۆی علووم پزیشكی شاری مه‌شهه‌د به دوای جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه.
ناڕه‌زایه‌تیی په‌رستارانی شاری مه‌شهه‌د سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی “قاسێده‌ك” و بكه‌رده‌وه ده‌رنهاتنی یاسای حرفه‌یی په‌ره‌ستاری و بوونی نایه‌كسانی، چه‌ندین ساڵه له په‌رداخت كردنی حقووقی وه‌زاره‌تی بێهداشت بووه كه به پێی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی علووم پزیشكی قه‌رار وابوو كه ئه‌م په‌رداخت كردنی حقووق دواخراوه‌كان تا ڕۆژی په‌ره‌ستار جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكییان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی په‌ره‌ستاران ئه‌نجام نه‌داوه.