ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی پوشپه‌ر، ده‌یان كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل له به‌كردوه ده‌رنه‌هێنانی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٤٠ كه‌س ده‌بێ، ڕایانگه‌یاندووه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌ی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها نا دیاری بوونی بارودۆخی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی كاری شاری ڕوودبار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، سه‌رپه‌رستی ئه‌م ئیداره‌یه به‌ڵێنی به كرێكاران دابوو له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، تا ئێستا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان جێبه‌جێ نه‌كراوه.