ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ئازه‌رئاب و هێپكۆ له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به خسووسی سازی، ناڕوون بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كاریان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له‌م پێوه‌نده‌دا، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش چه‌ندین جار كۆببونه‌وه و به ڕێپێوان له ئاستی شار و به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ربڕی. كرێكاران سه‌ره‌ڕای سهركۆتگهرییهكانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و بانگهێشتی كرێكاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌ورێكی نوێ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ستپێكرد و ڕایانگه‌یاند كه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان مانگرتنه‌كانیان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه. ژ