به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كۆلۆمبیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی “ئیوان دوكه” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران كه به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، گۆڕانكاری له لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كانن خانه‌نشینی، گۆڕانكاری مالیاتی و خسووسی سازی شیركه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس دا تێكهه‌ڵچوون. له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه هێزه‌كانی پۆلیس گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كار هێنا. به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، لانیكه‌م چوار خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.