
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی حه‌فاری شۆمال بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دواخرای باقی مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه زیاتر له دوو مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه، خوازیاری گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه‌ن و ده‌شڵێن: هه‌ر سێ مانگ جارێك حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ده‌كرێت و ئه‌م بارودۆخه كێشه‌ی له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی شیركه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه به مه‌حزی ئه‌وه‌یكه بودجه دابین بكرێت، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران كه ژماره‌یان هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س ده‌بێت، په‌رداخت ده‌كرێت.
