به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی له شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌وڵه‌ت هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به هاتنه سه‌ر شه‌قام، بۆ جارێكی دیكه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند. به هه‌زاران خوێندكار، ئه‌ندامانی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان، مۆعه‌لیمان و هه‌روه‌ها كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی له شاری سانتیاگۆ، له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌زینه‌كانی له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان و هه‌روه‌ها به‌رنامه ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له شیلی له مانگی ئۆكتۆبری ڕابردووه‌وه و به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئێستا به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها زیاتر له ٦ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.