
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوانی هێزه‌كانی ئیسڕائیل و میلیشیاكانی فه‌له‌ستن، سه‌ر له‌نوێی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل جگه له هێرش بۆ سه‌ر سازمانی جه‌هادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش كه له لێواری غه‌ززه هه‌ڵكه‌وتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل حه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕوو له حه‌ماس ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ده‌ستی له هێرشی مووشه‌كی سازمانی جه‌هادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین دا نه‌بێ، ئه‌وه له كاردانه‌وه‌ی ئیسڕائیل پارێزراو ده‌بێت و حه‌ماس به هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه نازانێت. به‌ڵام له هێرشی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، چه‌ند ڕاكێت له غه‌ززه‌وه به‌ره‌و “به‌ئرشه‌بع” و چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی دیكه له باشوور هاویژراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ سازمانێك یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا حه‌ماس و جه‌هادی ئیسلامی فه‌له‌ستین له ڕاكێتی دوورهاوێژ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
