کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی خۆپیشاندان له‌دژی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێستی دیكه‌ له‌ ئاتلانتا

ده‌ستپێكی خۆپیشاندان له‌دژی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێستی دیكه‌

ده‌ستپێكی خۆپیشاندان له‌دژی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێستی دیكه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لە شاری ئاتلانتای ئه‌یاله‌تی جۆرجیای ئەمریکا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە دەستی پێکرد.

میدیاکانی ئەمریکا له‌مباره‌وه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، لە شاری ئاتلانتا، پۆلیسی ئه‌مشاره‌ لە کاتی روبەڕوبوونەوەدا پیاوێکی دیکەی رەشپێستی به‌ ناوی “رایشارد برۆکسی” ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن کوشتووە و بەوەش، جارێکی دیکە شەقامەکانی ئەو شارە پڕبوونەته‌وه‌ لە خۆپیشاندەران. باسیان لەوەش كردووه‌ كه‌ ئەو دوو پۆلیسەی دەستیان لە کوشتنەکەدا هەبووە، دەستبەجێ لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و سەرۆکی پۆلیسی شارەکەش دەستی لەکار کێشاوەتەوە. ئەمه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێکی رەشپێست بەناوی “جۆرج فلۆید” لە ئه‌یاله‌تی “مینیاسوتا”ی ئەمریکا بەهەمان شێوە لەسەر دەستی پۆلیس کوژرا و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورەی لێکەوتەوە.