کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی فاریاب

از سرگیری اعتصاب و تجمع کارگران معدن کرومیت امین یار فاریاب 2

از سرگیری اعتصاب و تجمع کارگران معدن کرومیت امین یار فاریاب 2

كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كارفه‌رما و درێژه‌ی بیلاته‌كلیفیان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی پووشپه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌عده‌نه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نزیكه‌ی ٤٥ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كرێكارانی مه‌عده‌نی فاریاب له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌دانی فیشی حقووقی، خۆ بواردن له‌ به‌ستنی قه‌رارداد و پێ نه‌دانی جلوبه‌رگ به‌ كرێكاران و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌. له‌ چه‌ندین دانیشتنی به‌رپرسانی مه‌عده‌ن و نوێنه‌رانی كرێكاران، بڕیار درا كه تا كۆتایی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام  سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی حه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه‌، هێشتا هیچكام له‌م وادانه‌ وه‌دینه‌هاتووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌وترێ كه‌ كارفه‌رما به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م سازمانه‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی كرێكاران خۆ ببوێرێت.