به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه كه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی به‌سه‌ر منداڵان له وڵاتی فه‌رانسه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاو بووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٣٠ هه‌زار منداڵی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن به‌رپرسانی كلیسای كاتۆلیكه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
به وته‌ی به‌رپرسی كۆمیسیۆنی ئه‌و پڕۆسه‌یه، نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار كشیش و كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌ناسراو هاتووچۆی گلیسایان كردووه و ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر منداڵان، كلیسای كاتۆلیك له ته‌واوی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام ئه‌و تاوانه قیزه‌ونانه‌ی لاپۆشانی كردووه. له ئێستادا بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان له بڵاوبوونه‌وه و ڕسوا كردنی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه زۆر دڵشادن و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نیش به خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی وه‌سفیان كردووه و كلیسای كاتۆلیك به گه‌وره‌ترین تاوانباری ئه‌و بێ ئه‌خلاقییه ناو بردووه.