
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “سەعید ئیقباڵی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان، بهمهبهستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێوین کرا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، “سەعید ئیقباڵی” پاش بانگ کران بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان لە دادسەرای ئێوین، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانهكهی، رەوانەی زیندانی ئێوین کرا. سەعید ئیقباڵی، خوێندکار و خەڵکی کرماشان، رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی پێرارهكه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بەرێ کرابوو. ناوبراو پاش دوو مانگ لە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی پارهكه بە دانانی وهسیقهی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. شایانی باسه، ناوبراو لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له شاری تاران بە تۆمەتی “کووبوونەوە و پیلان گێڕان بە مەبەستی هەوڵدان دژی ئهمنییهتی میللی” حوکمەی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغیی لهدژی نیزام” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو.
