به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئه‌فشار فه‌تحی”، “ڕۆقه‌ییه نه‌فه‌ری” و “شادمان به‌نی به‌شه‌ر” به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئەفشار فەتحی” کە پێشتر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاركانی ڕژیم” حوکمی زیندانی بەسەردا داسەپا بوو، دەستبەسەر و ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی یەک ساڵ زیندانه‌كه‌ی خۆی بە زیندانیی ناوەندی شاری سنە ناساند. له لایه‌كی دیكه‌وه، “ڕۆقەییە نەفەری” ناسراو بە “ئەشرەف” چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری زانستی بیرکاری لە زانکۆی “خاجە نەسیرەدین تووسی” لە تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕەزبەر بە هۆی هۆی بڵاوکردنەوەی توییتی ڕەخنەگەرانە لە ماڵپەڕەی توییتێرەکەی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئێوین کرا. هه‌روه‌ها “شادمان بەنی بەشەر”، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چلچەمه” ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی رەزبەر دوای ئەوەی خۆی بە لقی چواری جێبەجێ کردنی حوکمەكه‌ی شاری سنە ناساند، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٦ مانگ زیندانه‌كه‌ی ڕەوانەی زیندانی ناوه‌ندی ئەو شارە کرا.