کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماریه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگرانی (ه.د.پ) له‌ ئیستانبوول

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماریه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگرانی ه د پ له‌ ئیستانبوول

ڕۆژی  دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتێكی گه‌لان(ه.د.پ) له‌ شاری ئیستانبوول و له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ به‌نیازبوون كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكبخه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه‌ له‌ پاڕله‌مانی توركیا به‌ ناوی “هۆدا كایا” به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌ و ژماریه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.