کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری بانه‌

ده‌ستبه‌سه‌ری چوار هاووڵاتی له‌ شاری بانه‌ 1

له‌ ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “یاکوباوا” و چوار کەسیان دەستبەسەر کردووە و ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان “ڕێبوار قادری و “بێهرووز قادری” ئاشکرا بووە.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هاووڵاتییانه‌ بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە. شایانی باسه‌ كه‌ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو هۆكاره‌ دەستبەسەر کراون.