ڕۆژی چوارشه‌ممه سپای پاسداران له ئۆستانی ئیلام ڕایگه‌یاند كه چه‌ندین كه‌سی به تۆمه‌تی “زه‌ربه لێدان له ئایینی شیعه” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه “به كرده‌وه‌ی وه‌ك نووسینی درووشم و بڵاو كردنه‌وه تراكت و ته‌بلیغ له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” هه‌وڵیان داوه زه‌ربه له ئایینی شیعه بده‌ن. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتیانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و چاره‌نووسیان ناڕوونه.