کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی “فەرانەک جەمشیدی”، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، هه‌ندێك کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک کامپیۆتێر و موبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فەرانەک جەمشیدی” پاییزی ساڵی ٩٧، چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی و هاوژینەکەی “ئارمین ئیسپرلوس” کە لەو کاتەدا دەستبەسەر کرابوو، لێپرسینەوەیان لێ کردبوو.