به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “فه‌ردین مه‌ولوودی” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری سنه به‌هۆیكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فه‌ردین مه‌ولوودی” به هۆكاری نادیار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر له ڕێكه‌وتی ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، فه‌ردین مه‌ولوودی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای چه‌ند ڕۆژ به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو.