ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، به‌هاره هدایه‌ت”، چالاكی مافی ژنان و به‌ندكراوی سیاسیی پێشوو، له ئه‌نجامی بانگهێشت بۆ حه‌راسه‌تی زانكۆ، له‌و شوێنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ حه‌راسه‌تی زانكۆ بانگهێشت و به دوای ئه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌م چالاكه له به‌رده‌ستدا نه‌بوو. ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، به‌هاره هدایه‌ت له ڕێگای پێوه‌ندییه‌كی تلفونیهوه، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی له دادسرای زیندانی ئیوین ڕاگه‌یاند. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.