به پێی ههواڵی گهیشتوو، یەکێک لە چالاکانی كرێكاری و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چل چەمە”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به پێی ئهم ههواڵه، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، “شادمان بەنی بەشەر”، لە کاتێی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. جێگهی ئاماژهیه، ئهم چالاكه كرێكارییه ڕۆژی هەینی لەڕێگای تەلەفونهوه پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و دەستبەسەر کرانی خۆی پێیان ڕاگەیاندووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو ڕوون نەبووەتەوە.