ڕۆژی سێشەممە 19ی مانگی گەلاوێژ، خەبات مفاخری چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی ڕێكخراوی “کوردستانی سەوز”، لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه له شاری سنه دەستبەسەر کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “خەبات مفاخری” ڕۆژی پێنجشەممە 6ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دواجار لە مانگی گۆڵانی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای سنە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم”، سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.