ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەکان ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “گوڵاڵە مورادی” لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین و تاهیر بەزازی” دەستبەسەر کرد. هه‌روه‌ها ڕۆژی ھەینی 27ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “واج واج”ی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس به ناوه‌كانی ” ئیرەج عەلیزادە” و ” غوڵام رەزا عەلیزادە” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی پیرانشاریان گواستووه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری ورمێ و هیچ زانییارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نوسیان له‌به‌رده‌ستا نییه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌م سێ هاووڵاتییه به دوای كوژرانی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی سه‌ڵماس هیچ زانیارییه‌لەبەردەست نیە.