له ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، ٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی راپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌م ٥ هاووڵاتییه “جه‌ماڵ قاسمی” خه‌ڵكی شنۆ و ئه‌ندامی رێكخراوی ژینگه‌یی “ژینكۆ”ی شاری شنۆ، “غه‌فور ئهسپهندرا” خه‌ڵكی ئاوایی “عه‌لی ئاباد”، سهییهد لوقمانی تاهیری” خه‌ڵكی ئاوایی “پیروت ئاباد”، ” شۆرش به‌رهه‌م” و” جه‌ماڵ نه‌هالی”، خه‌ڵكی شنۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه. ناوبراوان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. به پێی راپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان كوتاویانهته سه‌ر ماڵی ئه‌م چوار هاووڵاتییه و به بێ یه‌ڵگه‌ی یاسایی و به بێ رۆنكردنهوهی هۆكار و تۆمه‌ته‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.