ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بەرپرسانی تورکییه ڕایانگەیاندووە، لە ئانكارا و ئێستانبول ٩١ کەس بە تۆمەتی نزیکی لە فەتحۆڵا گۆلەن دەستگیرکراون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئێستانبوڵ ڕایگەیاندووە، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌نێو سپای توركییه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٤ گومان لێكراوی سەر بە فەتحۆڵا گۆلەن دەرچووە. هه‌روه‌ها له شاری ئانكارا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٦ سه‌رباز ده‌ركراوە. له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی فه‌تحوڵا گولەن ناسراو به “فه‌تۆ” له‌نێو سپای تورکییه تا ئێستا هەزاران کەس لەو وڵاتە دەستگیرکراون.