ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵان، چه‌ند چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی، “شه‌یس ئه‌مانی”، “هوشه‌نگ كه‌ریمی” و دوو كه‌سی دیكه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه و چالاكێكی خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ڤیان محه‌ممه‌دی” و چوار چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی، “په‌یام مه‌نبه‌ری”، “سریا مه‌نبه‌ری”، “زاگرۆس عه‌باسی” و “ئه‌حمه‌د عه‌زیزی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌شتبه‌سه‌ر كران.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “نییه‌ر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌ڕۆی سنه به ناوه‌كانی ” پەیام مه‌نبەری” و “سریاد مه‌نبەری” و دوو هاووڵاتی دیكه‌ی حه‌ڵكی گوندی “شیان”ی سه‌ر به شاری سنه به ناوه‌كانی “زاگرۆس عه‌باسی” و “ئه‌حمه‌د عه‌زیزی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.