سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ژمارەیەک ناوچەی جیاوازی تورکییه و لەکاتی هەوڵی پەڕێنەوەیان بۆ دەرەوەی ئەم وڵاتە ٥٥ قاچاخچی و ٨٨ کۆچبەری نایاسایی دەستبه‌سه‌ر کران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ئیزمیر رایگەیاند: له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌ڵمه‌تێك له دژی ئه‌و کەسانە ئەنجامدرا کە قاچاخچێتی به كۆچبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن. ئاماژەی بەوەکرد؛ لیستێکیان لەبەردەستدا کە ناوی هه‌زار گومانلێکراوی تێدایە کە پێشتر ٢٣ کەسیان ده‌ستگیركراون و ڕۆژی دووشه‌ممه ٥٥ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. لەلایەکی دیکەوە لە ژمارەیەک شار‌و شارۆچکەی پارێزگای ئیزمیر ٨٨ کۆچبەری نایاسایی دەستبه‌سه‌ر کران.